• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ كارگێری كارەكانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كۆبووەوە

    2025/ 01 /20 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ كارگێری كارەكانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كۆبووەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لەگەڵ دانیال رۆبنستین كارگێڕی كارەكانی بالیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا كۆبووەوە، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسیەكانی عێراق و ناوچەكە كرا.

    سەماحەتی گوتی عێراق لەدوو دەیەی ڕابردوو چەندین وەچەرخانی گەورەی لەسەر زۆر لەئاستەكان  بەخۆوە بینیوە، لم ساتە دیموكراتیەت چەسپا و سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتیش بەرەو پێش چوو، ئەوەش وایكرد كە پێشكەوتنێكی باش هەبێت بۆ بنیات نانی داهاتوێكی باشتر، گوتیشی عێراق چەندین ڕكابەری گەورە و مەترسیداری تێپەڕ كرد و سەركەوتوو بوو.

    سەماحەتی داوای كرد بەرژەوەندی نیشتمانی لەسەر هەموو بەرژەوەندی دیكە بەخرێتە بەرچاو، دوپاتیشی كردەوە كە گرنگە تەشریع كردنی یاساكان دادپەروەرانە بێت و لە پێداویستی هاوڵاتیان نزیك بێت و هەوڵی باشكردنی بژێوی رۆژانەیان بدات، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر پاڵپشتی كردنی ئابووری عێراق لەڕێگەی وازهێنان لە دەوڵەتی تاكە داهات و ئەكتیڤكردنی كەرتەكانی وەبەرهێنان كە بەشداری دەكات لە بنیاتنانی بنكەیەكی ئابووری بەهێز و بەردەوام.

    هەروەها دووپات كرایەوە لەم دیدارە لەسەر پێویستی و گرنگی پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی عێراق لەڕێگەی هاریكاری كردنی عێراق و ئەمەریكا لەبوارەكانی رۆشەنبیری و فێركردن و ئابووری بەشێوەیەك كە خزمەتی هەردوو وڵات بكات و پەیوەندییە ستراتییژیەكانیش پتەوتر بكات.

    ئەم دیدارە دەریخست كەعەمار حەكیم زۆر پێداگرە لەسەر بەرەوپێشچوونی چەرخی گەشەپێدان لە عێراق و بەهێزكردنی رۆڵی لە ناوچەكە و لە جیهانیش.

    Related News