سەماحەتی حەكیم چاوی بە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كەوت
بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز نەعیم عەبوودی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی لەم دیدارە باسی پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا جگە لە پاڵپشتی كردنی حكومەت بۆ هەردوو ڕێڕەوی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری.
لەم دیدارە، سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەو دەستكەوتانەی كرد لە ڕووی تەواوكردنی پرۆژەكانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە لەڕووی تەواوكردنی پڕۆژەكان دیاری بكرێت كە كام پڕۆژە دەبێتە پێشینەی كارەكان ئەویش دەبێت بەگوێرەی گۆڕانكاری ئابوری و سیاسی عێراق كە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە، هەروەها پێویستە تیشك بخرێتە سەر پاڵپشتی كردنی زانكۆیەكانی عێراق و ئەكتیڤكردنی رۆڵی لە گونجاندن لەنێوان دەرچەكانی فێركاری و پێداویستیەكانی بازاڕی كار.
سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر پاڵپشتی كردنی تایبەتمەدی دەگمەن دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت زانكۆكان و سەنتەرەكانی توێژینەوە ڕۆلی گەورەتر بگێڕن لە دۆزینەوەی چارەسەری بۆ ئەو كێشانەی دەوڵەتی عێراقی بەدەستیەوە دەناڵێنێت، هەروەها ئاماژەی كرد كە باشترین ڕێگاچارە بۆ پێكانی ئەو ئامانجانە ئەوەیە زیاتر هانی قوتابیان بدات بۆ ئەوەی پەیامی ماستەر و پێشكەشكردنی دكتۆرا زیاتر بێتبۆ ئەوەی بەشداری بكەن لە چارەسەری تازە و مۆدێرن بۆ ئەو كێشانەی ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە