• سەماحەتی حەكیم.. حكومەتە خۆجێیەكان پێویستە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و جووڵە پێكردنی چەرخی گەشەپێدان

    2024/ 06 /23 

    سەماحەتی حەكیم.. حكومەتە خۆجێیەكان پێویستە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و جووڵە پێكردنی چەرخی گەشەپێدان

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز عەمار ئەلقەیسی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، لەم دیدارە سەماحەتی ڕۆڵی حكومەتە خۆجێیەكانی لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەشداری كردن بە جووڵاندنی چەرخی ئاوەدان كردنەوە وگەشەپێدان دەربڕی، هەروەها دووپاتی كردەوە كە گرنگە تەواوكاری لە نێوان ئەنجومەنی پارێزگاكان و پارێزگارەكان و تەواوی دەزگاكانی حكومەت هەبێت.

    سەماحەتی گوتیشی گرنگە ئەنجومەنی پارێزگاكان جێی بایەخ بێت لەبەر ئەوەی گوزارشت لە لامەركەزییەت  دەكات كە دەستور بڕیاری لەسەر داوە، گرنگیشە حكومەتە نێوخۆییەكان ئەو دستەڵاتەی وەربگرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت پابەندییەكانی خۆی بۆ هاندەران بسەلمێنێت، هەروەها داواشی لێكردن كە بایەخ بە دەورەبەری بەغدا بدەن و خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن و پرۆژە پەككەوتوەكان تەواو بكەن و بایەخ بە پڕۆژەكانی ژێرخلن بدەن.

    Related News