• سەماحەتی حەكیم .. داوای تەواوكاری عەرەبی و ئیسلامی دەكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوی ئەو ڕكابەرییانەی دووچاری نەتەوەی عەرەبی و ئیسلامی دەبێتەوە

    2024/ 06 /29 

    سەماحەتی حەكیم .. داوای تەواوكاری عەرەبی و ئیسلامی دەكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوی ئەو ڕكابەرییانەی دووچاری نەتەوەی عەرەبی و ئیسلامی دەبێتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە شاندێكی كۆمەڵەی سەلامی عەرەبی بە سەرۆكایەتی بەڕێز سمیر ئەلحباشنە و كۆمەلیك ڕۆشەنبیری عەرەب كەوت، لەم دیدارە بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕكرا سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و ڕكابەرییەكانی ڕووبەڕووی سیستەمی عەرەبی و ئیسلانی دەبێتەوە، دووپاتیشی كردەوە كە تەواوكاری عەرەبی و ئیسلامی گرنگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و باشكردنی دۆخی وڵاتەكانی بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدان و ئاوەدان كردنەوە و چێژ وەرگرتن لەخێرو بێرەكنیان.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە، كە عێراق ئەمرۆ نوێنەرایەتی چیرۆكی سەركەوتن دەكات لە ڕووی سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی كە بەهۆی چەندین ڕكابەری گەورە بەدەستهاتوە، كە تێیدا فاكتەری دەرەكی و ناوەكی هۆكاربوون، هەروەها باسی لە گەڕانەوەی تەبایی كۆمەڵگەیی و سروشی هاوپەیمانێتی ئیدارەی دەوڵەت و ئەو زەمینە سیاسییەی بۆ پاڵپشتی سەقامگیری جگە لە سەقامگیری ئەمنی و ڕزگار كردنی شارەكانی عێراق لە تیرۆر، گوتیشی " ئەو هۆكارانە هەموویان بوونە هۆكاری بەگەڕخستنی گەشەپێدان و ئاوەان كردنەوە و بەرزكردنەوەی ڕێژەی قبوولكردنی خەڵك بۆ حكومەت و هێزە سیاسییەكان.

    هەروەها ئاماژەی بە گرنگی هەڵوێستی یەکگرتووی عەرەبی و ئیسلامی دا بەرامبەر قەیرانی غەزە و داوای وەبەرهێنانی هەموو پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییەکانی کرد بۆ پێشێلکردنی هەموو نۆرمە نێودەوڵەتییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان.
    سەماحەتی جەختی لە گرنگی دیالۆگ و گفتوگۆ کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و لەناو یەکتردا و ئاماژەی بەوەشکرد کە دیالۆگ دەتوانێت قەیرانەکان چارەسەر بکات بە مەرجێک ویستی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و کۆبوونەوە لە نێوانیان هەبێت.
    سەماحەتی حەكیم  بەرپرسیارێتی بڵاوبوونەوەی ئەو بیرۆكەی خراپانەی هێنراوەتە  كۆمەڵگەی  خستە ئەستۆی پوختەی سیاسی و ئەكادیمی كە ناخ و داهاتووی بكاتە ئامانج، گوتیشی توێژی لاوان لەسەرووی ئەو توێژە بە ئامتنج كراوانەیە، داواشی كرد ڕووبەڕووی ئەوە ببنەوە لە ڕێگەی گوتارێك كە لەگەڵ قۆناغ و زمانی سەردەم بگونجێت.

    Related News