• سەماحەتی حەكیم چاوی بە شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی متاوحە دەكەوێت و گرنگی یەكبوونی گۆمەڵگە دووپات دەكاتەوە

    2025/ 01 /15 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی متاوحە دەكەوێت و گرنگی یەكبوونی گۆمەڵگە دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لە پارێزگای نەینەوا چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی مەتاوحە كەوت لە قەبیلەی گەورەكانی ئەلحەدیدیین لەپێش هەموویان شێخ عەبد حمود سەباك ئەلحدیدی، ئەم سەردانەش وێستگەیەكی گرنگی سەماحەتی بوو لە ناوچەكەدا.

    لەم دیدارە باس لە چەندین كەیسی گرنگ سەبارەت بە سروشتی عێراق بەشێوەیەكی گشتی و نەینەوا بەشێوەیەكی تایبەتی كرا ، لەم ڕوانگەیە سەماحەتی حەكیم گوتی كە نەینەوا وەك كۆڵەكەیەكی سەرەكی وایە لە سروشتی عێراقدا بەهۆی مێژووی و شارستانیەتی و ئەو فرەییەی لەخۆیەوە گرتوە، ئاماژەشی كرد كە ئەو پارێزگایە بەچەندین دۆخی سەخت و دژوار تێپەڕ بووە بەهۆی شاڵاوی داعش بەڵام توانی جارێكی دیكە هەڵسێتەوە دوای قوربانی زۆری ڕۆڵەكانی عیراق ئەوانەی ئازایانە شەڕی ئازكردنی شارەكەیان كرد.

    سەماحەتی باسی گرنگی تەبایی كۆمەڵایەتی كرد و گوتی سەرمایەی گەورەی ئێمە ئەو تەباییە یە كە دەبێت دەستی پێوەبگرین و هەوڵ بدەین پتەوتری بكەین لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی عیراقیدا، ئەو تەباییە گرنگە و سەرچاوەیەكە لە بەرژەوەندی نیشتمان، جەختیشی كردەوە كە فرەیی لە عێراق هێزێكە دەبێت بقۆسترێتەوە بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندی نیشتمانی تا كاریگەری عیراقلەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی زیاتر بكرێت.

    سەماحەتی حەكیم باسی ئەو ئەركانەی كرد كە لەپێناو ئاوەدانكردنەوەی نەینەوا دراوە و ئاماژەی كرد كە عێراق زۆر كێشەی هەرێمی لەساڵی 2003 بۆ پەیدا بوو ئەوەش وایكرد كە دۆخی پێكهاتەكان بشڵەژێنێت و تێكی بدات، بەڵام عیراق ئەو قۆناغەی بەهۆی یەكڕیزی هێزە سیاسییەكان و مەرجەعیەتی ئاینی باڵا تێپەڕ كرد.

    سەماحەتی هیوای خواست كە گەلی سووریا سەقامگیری ببینن و هەڵسنەوە و كێشەیان نەمێنێت و هیوای خواست ئەمن و ئاسایش گەشەسەندن ڕوویان تێبكات.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە یەكێتی نیشتمان لە عێراق پشت بە متمانەی هەموان و پابەندبوون بە ڕێكەوتنە سیاسییەكان بێت، دوور لە ڕكابەری و ڕقدا.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم بانگشەی بۆ هەموو پێكهاتەكان كرد بۆ ئەوەی متمانە دروست بكەن و كاری بەیكەوە بكەن بۆ ئەوەی پێشكەوتن و گەشەسەندن سەرتاپای عێراق بگرێتەوە.

    Related News