• سەید حەكیم داوا لە عێراقییەكان دەكات بەفراوانی بەشداری بكەن و دەڵێت : دەنگەكانی گەل ئەمانەتێكی مێژوویین

    2025/ 11 /11 

    سەید حەكیم داوا لە عێراقییەكان دەكات بەفراوانی بەشداری بكەن و دەڵێت : دەنگەكانی گەل ئەمانەتێكی مێژوویین

    دوای ئەوەی دەنگی خۆی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكانی 2025 دا بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی  لە لێدوانێكدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی پێویستە ئەو هەلە بقۆزینەوە لەڕێگەی بەشداریكردنی بەرفراوان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا  و گوزارشت دەربڕین بە ئازادانە و دیاریكردنی ئەوەی پێیان باشە و متمانەیان پێیەتی.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوەش كە ئەو هەڵبژاردنە وەك درێژەیەكە بۆ ئەو داستانەی كە عێراقییەكان ڕووبەڕووی ڕكابەرییە ئەمنییەكان ببیتەوە، هەموویان چوونە سەر سندووقەكانی دەنگدان لە 2005 كاتێك وەك ئاهەنگێك بەرەو سندقەكان چوون لە رووداوێكی مێژووییدا گوتیشی هەڵبژاردنەكانی 2005 بناغەی هەڵبژاردنەكانی 2025ی دامەزراند.

    بەڕێز سەید حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە ئەمڕۆ وڵات دۆخێکی ئەمنی و سەقامگیری بەخۆوە دەبینێت و پرۆسەی هەڵبژاردن تەنیا چەند خولەکێک دەخایەنێت کەچی ئەنجامەکانی کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت بۆ چوار ساڵی داهاتوو کە بەشداریکردن و داکۆکیکردن لەم مافە نیشتمانییە دەکاتە بەرپرسیارێتییەکی گەورە و متمانەی خۆی دەرببڕیت بەوەی کە گەلی عێراق لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتییەدایە.
    سەید حەكیم لە پەیامێكی بۆ ئەوانیە بایكۆتیان كردوە دەڵێت:  
    هیوامان دەخواست ئەم ئاهەنگە بەیەکەوە ئاهەنگ بگێڕین، بەڵام ڕێز لە هەڵبژاردن و هەوڵەکانیان دەگرین و دووپاتی دەکەینەوە کە هاتووین بەشداری بکەین بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و مافەکانی هەموو عێراقیەکان، جا بەشداری بکەن یان بایکۆتیان بکەن.

    هەروەها پەیامێکی ئاراستەی هێزە سیاسییەکان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە کاتێک سندوقەکانی دەنگدان دادەخرێن دەنگی خەڵک یەکلایی دەبێتەوە بۆیە دەبێت هێزە سیاسییەکان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و پەلە لە پێکهێنانی حکومەت بکەن و قۆناغی داهاتوو بەشێوەیەک ڕێکبخەن کە لەگەڵ متمانە و ئاواتەکانی خەڵک بگونجێت.
    بەڕێز سەید حەكیم زۆر بەتایبەتی سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی کرد بۆ هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و هیوای خواست ئەم هەوڵە تا دوایین کاتژمێرەکانی ڕۆژی دەنگدان بەردەوام بێت. لە پەیامەکەیدا بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جەختی لەوە کردەوە کە دەنگەکانی عێراقییەکان متمانەیە لەسەر شانی ئێوە و داوای لێکردن بیانپارێزن و ئەنجامی سندوقەکانی دەنگدان ڕابگەیەنن و ئەمە بە بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی لەبەرچاو بگرن.
    هەروەها بەڕێزیان بانگهێشتی هاوبەشانی ناو عێراقی کرد بۆ ئەوەی بەهاکانی لێکتێگەیشتن و تەبایی بەرز ببنەوە و ئاسەواری کێبڕکێی هەڵبژاردن و لێدوانە نابەرپرسیارانەکانی یاوەری هەڵمەتەکە لەپشتیانەوە بهێڵن و جەختی لەوە کردەوە کە نیشتمان موڵکی هەمووانە و عێراقییەکان لەماف و ئەرکەکاندا یەکسانن.
    لەكۆتایی قسەكانیدا، بەڕێز سەید حەكیم قسەی ئاراستەی هاوبەشانی هەرێمی  و نێودەوڵەتی كرد و دووپاتی كردەوە كە عێراق لەم هەڵبژاردنە ئیرادەی تازە كردەوە و نێوماڵی خۆشی ڕێكخست و دەستی یارمەتی و هاوبەشی درێژ كرد بۆ ئەوەی ببێتە پردێكی گەیاندن بۆ هەموو لایەنەكان.

    Related News