سەید حەكیم پێسشوازی لە موسەننا سامەرائی دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە گرنگە بەڵینەكانی هەڵبژاردن بۆ بەرنامەی كار بگۆڕدرێت
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕێز موسەننا سامەرائی سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم كرد و لەم دیدارەش باس لە پپێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە كرا لەگەڵ دیدی فراكسیۆنە سیاسییەكان لە قۆناغی داهاتوودا.
هەردوولا پیرۆزباییان سەبارەت بە سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان ئاڵوگۆڕ كرد و ستایشی بەرزی ڕێژەی دەنگدانییان كرد و دووپاتیان كردەوە كە زۆری ڕێژەی دەنگدان لە ناوچەكانی پێشتر لە ژێر دەستەلاتی داعش بوون بەڵگەیەكی ڕوونە لەسەر ئەوەی خەڵكەكە ڕێگای دیموكراسیەتیان هەڵبژاردوە و هەڵبژاردنیش وەك ڕێگا چارەك دەبینن بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی سیاسییان هەبێت و پارێزگاری لە پێكهاتەكانیان و پارێزگاكەیان بكەن..
سەید حەكیم گوتیشی (گەلی عێراق قسەی خۆی كردوە لەسەر هێزە سیاسییەكانیش پێویستی بەڵێنەكانیان لەساتی پێش هەڵبژاردن بەدی بهێنن بۆ ئەوەی خواستی هاولاتی عێراقی بەدی بهێنن.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە دەبێت بەڵێنەكانی هەڵبژاردن جێبەجێ بكرێن و گرنگیش بۆچوونی نێوان هێزە سیاسییەكان لەیەك نزیك بكرێتەوە بۆ ئەوەی لە قۆناغی پێش هەڵبژاردنەكان و ململانێیەكانی ئەو كاتە لەبیر بكرێن، گوتیشی ئێستا هەموو پێویستی بەئەوانی دیكەیە تا لەو قۆناغە بە باشی تیپەڕین، هەروەها حكومەتێك پێك بهێنین كە وەلامی ركابەرییەكانی ئەم قۆناغە و پێشینەكانی بداتەوە.
"هەروەها سەید حەكیم ستایشی ئاستی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و دەزگا ئەمنییەكان و میدیاكان و تۆڕەكانی چاودێری كرد بەهۆی ئەو ئەركەی كێشایان لەپێناو سەرخستنی هەڵبژاردنەكان و دووپاتی كردەوەش كە ئەو هەڵبژارنە دەستكەوتێكی نیشتمانی بوو بۆ دەستكەوتەكانی گەلی عێراق ئیزافە دەكرێت و داواشی كرد پارێزگاری لەو دەستكەوتانە بكرێت.