• سەید حەكیم ستایشی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان دەكات و دووپاتی دەكاتەوە گە عێراق ئەرێنییەكان كەڵەكە دەكات و ئامادەیی هەرێمی و نێودەوڵەتی خۆی پتەوتر دەكات

    2025/ 11 /13 

    سەید حەكیم ستایشی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان دەكات و دووپاتی دەكاتەوە گە عێراق ئەرێنییەكان كەڵەكە دەكات و ئامادەیی هەرێمی و نێودەوڵەتی خۆی پتەوتر دەكات

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی ئەتلانتی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی كرد و لەم دیدارە بیروبۆچوون ئالۆگۆر كرا و بەتایبەتی پاش ئەوەی عێراق توانی بە سەركەوتوویی هەڵبژاردن ڕێكبخات و ڕێڕەوی دیموكراسیە تیش لە ولات پتەوتر بكات.

    سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەو ئەركە گەورانەی كرد كە حكومەت و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و دەزگا ئەمنییەكان و میدیاكان و تۆڕەكانی چاودێری نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ گرەنتی كردنی ڕێڕەوی هەڵبژاردنەكان و سەرخستنی بەشەفافیەتەوە ئەنجامدرا، 
    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە گرنگە بەڵێنەكانی هەڵبژاردن بۆ بەرنامەی كار بگۆڕین و بۆ ئەوەی خواستی گەلی عێراق بەدی بهێنین، جەختیشی كردەوە كە گرنگە حكومەتێكی بەهێز هەبێت كە كاریگەر بێت بۆ ئەوەی لە ئاستی پێداویستی هاوڵاتیان بێت.
    بەڕێزیان ئاماژەی كرد كە بهای ئەو ڕێژە بەرزەی بەشداركردنەكە لە هەڵبژاردنەكان تیشك دانەوەیە بۆ ئەوەی عێراقییەكان داستەلات بە ئاشتیانە ئاڵوگۆڕ دەكەن و ڕێڕەوی دیموكراسییان هەڵبژاردوە وەك بژاردەیەك بۆ ئیدارەی دەوڵەت.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم گوتی عێراق ئەرێنییەكان كەڵەكە دەكات و دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەری عەرەبی پتەوتر بكات، ئەوەش زەمانەتە بۆ بەرژەوەندی گەل و پاراستنی سەروەری و پتەوكردن رۆڵی ئەرێنی لەهەموو ناوچەكەدا.
     

    Related News