• سەید حەكیم ستایشی سەركەوتنی هەڵبژادنەكان دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە قۆناغی داهاتوو پێویستی بە سەقامگیریی و فرەیی ئابوورییە

    2025/ 11 /14 

    سەید حەكیم ستایشی سەركەوتنی هەڵبژادنەكان دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە قۆناغی داهاتوو پێویستی بە سەقامگیریی و فرەیی ئابوورییە

     

    بەڕێز سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی پێشوازی لەبەڕێز شبل ئەلزەیدی سەرۆكی هاوپەیمانێتی خەدەمات و بەڕێز دكتۆر محەمەد جەمیل ئەلمەیاحی سەرۆكی كوتلەی واسیت جوانتر كرد لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی كرا لەگەڵ ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی و پێداویستییەكانی قۆناغی داهاتوو.

    لەم دیدارە بەڕێز سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە وێنەیەكی ئەرینی لەسەر دۆخ و سروشتی عێراقی پیشاندا ئەوەش تیشكدانەوەیە بۆ ئاڵوگۆڕ كردنی ئاشتیانەی دەستەلات و دەستگرتنی عێراقییەكان بە ڕێرەوی دیموكراسیەت، هەروەها ستایشی ئەركی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و دەزگا ئەمنییەكان و میدیاكان و دەزگاكانی چاودێری كرد لەپێناو سەرخستنی ئەو شایستە نیشتمانییە گرنگەدا.
    سەماحەتی سەید حەكیم ڕوونیكردەوە كە قۆناغی داهاتوو پێویستی بە پتەوكردنی سەقامگیری و بووژانەوەی ئابووری و فەركردنی سەرچاوەكانی داهات هەیە لەگەڵ باشكردنی ئاستی خزمەتگوزاری و گوتیشی پێویستە پابەندبوون هەبێت بە كات و ساتە دەستوورییەكان و كاربكرێت بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەتوانا كە بتوانێت خوساتەكانی گەلی عێراقی بەدی بهێنێت.

    Related News