سەید حەكیم لەدیداری باڵیۆزی فەرنسا دووپاتدەكاتەوە كە سەقامگیری عێراق خزمەتی ناوچەكە و جیهان دەكات
بەرێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز پاتریك دۆریل باڵیۆزی فەرنسا لە بەغدا كرد، لەم دیدارە بەڕێز باڵیۆز پیرۆزبایی حكومەتەكەی بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردە پەرلەمانییەكان گەیاند و دووپاتی كردەوە كە فەرنسا هەمیشە پاڵپشتی ڕێرەوی دیموكراسییە لە عێراقدا.
سەماحەتی حەكیم لەلایەن خۆیەوە ستایشی پیرۆزباییەكەی كرد ودووپاتی كردەوە كە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە سەلماندی كە گەلی عێراقی چەند دەست بە ڕێڕەوی دیموكراسیەت دەگرێت ئەویش لەڕێگەی ڕێژەی بەرزی دەنگدان و كەشوهەوای شەفاف و ڕوون ساتی هەڵبژاردنەكان، جگە لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان لەكاتی دیاری كراوی خۆیدا..
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە عێراق ئەرێنییەكان كەڵەكە دەكات و بەهەنگاوی باش بەرەو چەسپاندنی سەقامگیری هەمیشەیی هەنگاو دەنێت، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و فەرنسا پتەوتر بكرێت و بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو ولاتی دۆست بكات، گوتیشی كرانەوەی عێراق بەسەر دەوروبەری هەرێمی و نێودەوڵەتی گرنگە بەمەرجێك سەروەری عێراق پارێزراو بێت و بەرژەوەندی هاوبەش هەبێت.
سەید حەكیم جەختی كردەوە لەسەر پێویستی بەهەند وەرگرتنی پێشینەكانی قۆناغی داهاتوو لەسەرووی هەموویانەوە دۆسێی خزمەتگوزاری و پتەوكردنی ئابووری و دووپاتی كردوەش كە بەدی هێنانی ئەو ئامانجانە پێویستی بە گۆڕینی بەڵێنەكانی هەڵبژاردنە بۆ بەرنامەی كاری ڕوون بە دیاری كردنی كاتی دیاری كراو.