سەید حەكیم پێشوازی لەشێخ عامر ئەلفایز دەكات و لەگەڵی باسی پاش هەڵبژاردنەكان دەكات
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی چاوی بە شاندی هاوپەیمانێتی تەسمیم بە سەرۆكایەتی شێخ عامر ئەلفایز كەوت، لەم دیدارەش باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق كەوت پاش راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم دواییە.
سەید حەكیم لەم دیدارە ستایشی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی كرد لەگەڵ ڕیژەی بەرزی بەشداربوون، ئەوەش دەریخست كە گەلی عێراقی پەیوەستن بە ڕێڕەوی دیموكراسیەت و هەڵبژاردن و دەستگرتن بە گوزارشت كردن لە ئیرادەی خۆیان لەڕێگەی سندووقەكانی دەنگدان.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی دامەزراندنی حكومەتێكی بەتوانا كە بتوانێت خواستەكانی گەلی عێراق بەدی بهێنێت لەگەڵ بەهەند وەرگرتنی قۆناغی ئێستا و ڕكابەرییەكانی لەپێش هەموویان دۆسێی خزمەتگوزاری و ئابووری و دووپاتی كردەوە هەروەها دووپاتی كردەوە كە گرنگە پارێزگاری لەسەقامگیری بكرێت و كار لەسەر ئەوەەی بكرێت كە بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بگۆڕدرێت ئەوەش كاریگەری ئەرێنی لەسەر هەموو پارێزگاكان دەبێت.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە دادپەورەری بۆ پارێزگای بەسرە هەبێت لەڕێگەی ئەكتیڤكردنی یاسای ( بەسرە پایتەختی ئابوورییە) جەختیشی كردەوە كە فرەیی مایەی هێزە بۆ عێراق و سەركەوتنی گشتی هەموو ولاتی لێدەكەوێتەوە.