ئەلحەكیم پێشوازی لە فەیاز دەكات و دووپات دەكاتەوە كە پێویستە حەشد بێ لایەن بێت و لەململانێی سیاسی دوور بێت
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕێز فالح فەیازی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد و بەیەكەوە باسی پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی كرا بەتایبەتی دوای سەركەوتنی عێراق لە ڕێكحستنی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەزگای حەشدی شەعبی لەنێو سیستەمی بەرگری ئەمنی عیراقی گرنگی خۆی هەیە و پێویستە بێ لایەنی پارێزراو بێت و لە ڕكابەری و ململانێی سیاسی بەدوور بگیرێت، سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەش سەماحەتی ستایشی ئەو ئەركانەی كرد كە بوونە هۆی سەرخستنی ئەو پرۆسە دیموكراسییە كە وێنەی كەمە لەناوچەكە و داوای كرد بەرنامەكانی هەڵبژاردن بۆ پلانی دیراسە كراو و بەرنامەی كار بگۆڕن بۆ ئەوەی خواستەكانی گەلی عێراقی بهێتە دی.
سەماحەتی جەختی كردەوە كە گرنگە سەقامگیری عیراق پارێزراو بێت و ڕوونی كردەوەش كە ئەو سەقامگیرییە ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتییە، گرنگی خۆی هەیە و بە خوێنی شەیهدان و قوربانی زۆر بەدی هاتوە و پاراستنی دەكەوێتە سەر ئەستۆی هەمووان.