سەید حەكیم: فرەیی ئاینی هێزە بۆ عیراق و بەرپرسیارێتییەكی نیشتمانییە كە لە عیراق مافەكانی كریستیانەكان پارێزراو بن
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی پێشوازی لە شاندێكی كڵێسەكانی یەكێتی ئینجیلی باكووری ئەفریقیا و رۆژهەلاتی ناوەڕاست كرد بە سەرۆكایەتی قەشە سامی داغر.
لەم دیدارە باس لە دۆخی ژیانی پێكهاتەی كریستیانەكان لە عێراق و ناوچەكە كرا لەگەڵ چۆنیەتی پتەوكردنی دۆخی ژیانی هاوبەش لەسایەی فرەییدا.
سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە كریستیانەكان بەشێكی ڕەسەنن لەناسنامەی نیشتمانی عێراقی و پاراستنی بوونیان و بەرگریكردن لە مافەكانیان بەرپرسیارێتییەكی سەرەكییە،گوتیشی قۆناغی داهاتوو پێویستی بە چەسپانی سەقامگیری و پتەوكردنی یەكگرتنی كۆمەلایەتی هەیە.