سەید حەكیم : سەقامگیری عێراق سەقامگیری ناوچەكە پتەوتر دەكات و پێیوستی بە حكومەتێكی كاریگەرە بەپیل داواكاری و خواستی گەلەكەی بێت
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد كازم بالیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا كرد، بەڕێز باڵیۆز پیرۆزبایی حكومەتی ئێرانی بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە بەڕێز سەید حەكیم گەیاند.
سەماحەتی سەید حەكیم سوپاسی و شانازی خۆی بەو پیرۆزباییە دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە هەڵبژاردنەكانی ئەم جارە سەلماندوویەتی كە عێراقییەكان دەست بە ڕێرەوی دیموكراسی دەگرن و دەستەلات بە ئاشتیانە ئاڵوگۆڕ دەكەن، هەروەها سەلماندوویەتی كە دەوڵەتی عێراقی توانای هەیە ئیدارەی شایستە دەستووریەكانی خۆی بدات بەو پەڕی متمانە و لەكەشێكی سەقامگیردا.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی زوو پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو لە كات و ساتی دەستووری و گرنگیشە حكومەتێكی كاریگەر بێت و بتوانێت خواستی گەلی عێراقی بەدی بهێنێت و پەرە بە كارە گرنگەكان و پێشینەكانی قۆناغی داهاتوو بدات، ڕووبەڕووی ڕكابەرییە سیاسی و ئابووری و خزمەتگوەزارییەكان ببێتەوە.