سەید حەكیم: پابەندبوون بە دەستوور سەقامگیری و متمانەی هاوڵاتیان زیاتر دەكات
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی پێشوازی لە شێخ قەیس ئەلخەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی هەق كرد، هەردوو لا پیرۆزباییان ئاڵوگۆڕ كرد سەبارەت بە سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی تەشریعی ئەم دواییە و هەردوو لا ستایشی ئەو وێنە برسیكەدارەیان كرد كە عێراقییەكان لەسەر ئەزموونە دیمكراسییەكەی خۆیان پێشكەشیان كرد و دەستگرتنیان بە رادەستكردنی دەستەلات بەشێوەیەكی ئاشتیانە كە ئەوەش خاڵێكی گرنگی دیكە بوو.
هەروەها ستایشی ئەركی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و دەزگا ئەمنییەكان و میدیاكان و دەزگاكانی چاودێری كرد لەپێناو سەرخستنی ئەو شایستە نیشتمانییە گرنگەدا
سەماحەتی سەید حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی گۆڕینی بەڵێنەكانی هەڵبژاردن بۆ كار و بەرنامە كە خزمەتی عێراق و خواستی گەلەكەی بكات و دووپاتی كردەوەش كە دەبێت پابەند بین بە كات وساتی دەستووری بۆ شایستەكانی داهاتوو، ئەوەش سەقامگیری سیاسی و متمانەی هاولاتیان پتەوتر دەبێت بەتایبەتی بە پرۆسەی دیموكراسی ولات.